ئادار 13, 2023 16:56 Asia/Tehran
  • پتر لە شەش ھەزار ھاوڵاتیی بیانی لە بوومەلەرزەکەی تورکیا گیانیان لە دەست داوە

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا پتر لە شەش ھەزار ھاوڵاتیی بیانی لە کارەساتی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتەدا گیانیان لە دەست داوە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا دوایین ئاماری قوربانیانی بولەرزەکەی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد کە زیاتر لە شەش هەزار هاوڵاتیی بیانی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەست داوە.

«سڵێمان سۆیلۆ» وەزیری ناوخۆی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە، رێوشوێنە یاساییەکانی مردنی 48 هەزار و 448 کەس لە بومەلەرزەکەی 6ی مانگی رابردوو تەواوکراون کە لە ناویاندا شەش هەزار و 660 هاوڵاتیی بیانی هەبوون کە زۆرینەیان سووری بوون”.

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کردکە، ھەتا ئێستا تەرمی هەزار و 615 هاوڵاتیی نەناسراونەتەوە و رێکارەکانیان تەواونەکراون.

ئاماژەی بەوەش کرد، “433 هەزار و 536 چادر بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە تەواوکراون.

سەرپەیڤ