ئادار 14, 2023 17:12 Asia/Tehran
  • ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی نوێ لە تورکیا

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر بۆ جارێکی دیکە ناوچە بومەلەرزە بەرکەوتووەکانی تورکیای هەژاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتی سروشتیی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٤٧ بەکاتی خۆجێیی لە ناوچەی «گۆکسون» لە پارێزگای «قەهرەمان مەڕەش» بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕووی داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوابەدوای ئەم بوومەلەرزەیە، لە ناحیەی «گۆکسون» سەر بە پارێزگای «قەهرەمان مەڕەش» لەتورکیا چەند باڵەخانەیەک کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی مانگی ڕابردووەوە زیانیان پێگەیشتووە ڕووخاون و خەڵک بە ترس و دڵەڕاوکێ هاتوونەتە سەر شەقامەکان.

هەروەها بوومەلەرزە ترسناکەکانی ٦ی فڤریە لە باشووری تورکیا کە زیاتر لە دەیان هەزار کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، زیانی دارایی زۆریشی بە ئابووریی ئەو وڵاتە گەیاندووە. لەم بوومەلەرزانەدا سەدان هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ١١ پارێزگای تورکیا زیانیان بەرکەوتووە یان بەتەواوی ڕووخاون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی فڤریە لە تورکیا هەزاران پاشەلەرزە لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی دەستی بوومەلەرزە ڕوویان داوە.

سەرپەیڤ