ئادار 26, 2023 21:37 Asia/Tehran
  •  1900 منداڵی بێ باوک کە لە بوومەلەرزە ڕزگاریان بووە لە خانەی هەتیوانی تورکیا ڕاگیراون

وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی تورکیا ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار و ٩٠٠ منداڵی بێ باوک کە لە بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی باشووری وڵات ڕزگاریان بووە، لە قوتابخانەکانی ئەم وڵاتە ڕاگیراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی تورکیا، ئەو منداڵانەی لە بوومەلەرزەکانی باشووری وڵات ڕزگاریان بووەو کە ناسنامەیەکی ڕوونیان نییە، گواستراونەتەوە بۆ ھەتیوخانەکان و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پێویست، ڕادەستی خێزانەکانیان یان کەسوکارەکانیان کران.

وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی تورکیا ڕاشیگەیاند، بەشێک لەو منداڵە هەتیوانەی کە لە بوومەلەرزەکە ڕزگاریان بووە  ناسنامەیەکی ڕوونیان ھەیەو سەرجەم ئەندامانی خێزانەکانیان لە بوومەلەرزەکەدا لەدەست داوە  لە ھەتیوخانەکان دا دەمێننەوە.

وەزارەتەکە بە دەربڕینی نیگەرانی لە تەشەنەسەندنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، داوای لە خەڵکی تورکیا کرد، ئەگەر منداڵ و تازەلاویان بە بێ چاودێری بینی، ڕادەستی ناوەندەکانی چاودێریی تایبەتیان بکەن.

سەرپەیڤ