جەمیل بایک: قەندیل مەرجی هەیە بۆ چەکدانان
ئادار 16, 2025 17:49 Asia/Tehran
هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی پەکەکە کۆنگرەی خۆی ببەستێت، دەبێت تورکیا مەرجەکانی ئاگربەست جێبەجێ بکات و دەشڵێت: پێویستە لە پەرلەمانی تورکیاوە هەندێک یاسا هەموار بکرێنەوە.
جەمیل بایک، جەختی کردووە لە سەر ئامادەیی ئۆجالان بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرە و دەڵێت: جگە لە ڕێبەری پەکەکە کەسی تر ناتوانێت کۆنگرە بەڕێوە ببات و بڕیار بدات، بۆیە دەبێت ئۆجەلان خۆی ڕێنمایییەکان بخاتە بەردەم کۆنگرە. بایک وتیشی: دەبێت لە پارلمانی تورکیا کۆمیسیۆن دابمەزرێ و هەندێک لە یاساکانی دەستوور هەموار بکرێتەوە و سیستەمی ئیمرالی کۆتایی پێبهێنرێت.