دەوڵەت باخچەلی :پەکەکە هەڵوەشایەوە ئێستا نۆرەی کردەوەی پارلەمانە
حوزهیران 06, 2025 14:52 Asia/Tehran
ڕێبەری مەهەپە ڕایگەیاند : بەرپرسایەتیەکی گەورە لەسەر شانی پەرلەمانە
دەوڵەت باخچەلی بە ئاماژەدان بە پێشهاتە سیاسییەکانی ئەم دواییە، جەختی لەسەر پێویستی داڕشتنی دەستوورێکی نوێ کردەوە و وتی: دوای جەژن ئەرکێکی گەورە لە ئەستۆی پەرلەماندایە. باخچەلی داوای لە هەموو لایەنە سیاسییەکان کرد لەم قۆناغە گرینگ و هەستیارەدا بە کردەوەیکی سازەندە و بنیاتنەرەوە هەنگاو هەڵبگرن و خۆیان لە دروستکردنی گرژی کۆمەڵایەتی بەدوور بگرن. سەرۆکی مەهەپە بە ئاماژەدان بە بڕیارەکەی ئەم دواییەی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوە و دانانی چەک، داوای لە پەرلەمان کرد هەنگاویی بە کردەیی هەڵبگرن بۆ پڕۆسەی ئاشتی .