حوزه‌یران 07, 2025 16:21 Asia/Tehran
  • ناکۆکی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەسەر ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا

سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن، دوای تپێپەڕ بوونی مانگێک لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و پەکەکە بۆ دانانی چەک، زۆرێک لە ئەندامانی باڵای ئەو گرووپە ناڕەزایەتیان بەرامبەر بەو بڕیارە دەربڕیوە و ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە.

سەرچاوە ئاگادارەکان لە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە، ناکۆکی جددی لە نێوان ئەندامانی باڵای پەکەکە  هەیە سەبارەت بە چەکداماڵینی ئەو گرووپە و ئەو ناکۆکییانە دوای کۆنگرەی گشتیی  ئەو پارتە لە ١٢ی مای دا  قووڵتر  بووەتەوە. سەرچاوە ئاگادارەکان لە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە، بەشێک لە ئەندامانی باڵای پەکەکە  گومانیان هەیە لە شێوازی هەڵوەشاندنەوەی ئەو حزبە و چەکداماڵینی. یەکێک لەو سەرچاوانە ڕایگەیاند: بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و چەکداماڵینی پەکەکە  بە  بڕیار و کۆدەنگی  نەبووە و  لقێک لە پەکەکە دژی ئەو کارەیە و بە تەسلیمبوونی دەزانێت. هه روه ها به شێک له  لقەکانی پەکەکە  پێیان وایه  ئەم بڕیاره به  پەلە  دراوه و له بەرامبەردا  هیچ  گەرەنتیەک  له حکوومه تی  ئەردوغان وەرنەگیراوە

سەرپەیڤ