هێرشه تۆپخانه کانی تورکیا بۆسەر باکوری عێراق
سەرچاوه هەواڵیەکان ڕایانگەیاند که سوپای تورکا هێرشی تۆپخانه ی کردۆته سەر ناوچه کانی پارێزگای دهۆک له باکوری عێراق.
سوپای تورکیا گوندەکانی بەلافە و کۆهڕێز و دێرەشێ و گرگاشێ و مژێ و کەفنە مژێ و سپیندارێ لە ناوچە شاخاوییەکانی گاڕە سەر بە قەزای ئامیدی تۆپباران کرد. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا لانی کەم 40 هێکتار دونم زەوی کشتوکاڵی ئاگری گرت و مزگەوتەکەش لە گوندی دێڕەشێ زیانی بەرکەوت.
تورکیا لە 17 ی ئاڤریلی 2022 بە بیانووی بەدواداچوون و سەرکوتکردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە تورکیا وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی داناوە، ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی "پەنجەی قفڵ ی" دەستپێکرد.
زۆربەی ئەو هێرشانە کردۆتە سەر ناوچەکانی "مەتینا" و "زاب" و "ئاڤاشین" و "باسیان" لە هەرێمی کوردستانی عێراق. بەغدا چەند جارێک هێرشەکانی تورکیا بە دەستدرێژی بۆ سەر خاکی عێراق وەسف کردووە و داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیا و پەکەکەی کردووە لە باکوری عێراق.