یەکەم تاقم لە هێزەکانی پەکەکە، چەکەکانیان ڕادەست دەکەن
تهمووز 01, 2025 12:50 Asia/Tehran
ژمارێک لە هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، چەکەکانیان رادەست دەکەن.
بڕیارە ئەو کارە لە ڕێوڕەسمێکی فەرمی وئاشکراو لەچوارچێوەەی پرۆسەی دەسپێکرانەوەی ڕەوتی ئاشتی لە تورکیا، لە دەسپێکی مانگی ژولای ئەنجام بگرێ.
پاش چەندین دیدار و دیمانە لەنێوان شاندی دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی، ئۆجەلان لە ٢٧ی فێڤرییەی ئەمساڵدا خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پارتەکەی، چەکداماڵین و وازهێنان لە شەڕی چەکدارانە بوو. پەکەکە لە رۆژانی ٥و٧ ی مای ئەمساڵ، دوانزەیەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوەبرد و بڕیاری دا کۆتایی بێنێ بە شەڕی چەکداریی.