بێسەروشوێنبوونی فڕۆکەیەکی مسافیریی ئەندونزیا
کانونی دوھەم 09, 2021 17:41 Asia/Tehran
فڕۆکەیەکی مسافیریی ئەندونزیا لە کۆنتڕۆڵی رادار ھاتەدەر و بێسەروشوێن بوو .
بە پێی راپورتی ئرینا ، فڕۆکەی بووینگی 747 ی گەشتی ژمارە 128 ی ھێڵی ئاسمانیی سریویجایا - "SJ182" ی ئەندونزیا رۆژی شەممە ، دوای بەرزبوونەوە لە فڕگەی جاکارتای پێتەختی ئەم ڵواتە لە رێگەی شاری "پونتیاناک" Pontianak لە پارێزگەی کالیمانتانی رۆژاوای ئەندونزیادا بوو کە لە پڕ پێوەندیی لە گەڵ ناوەند پژڕا و بروسکەیەکی لێ نەگەیشت .
نوسینگەی ناوەندیی ئەم ھێڵە ئاسمانیە لە ئەندونزیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک راگەیاند ، خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری وردتر لە بارەی ھۆکاری ئەم رووداوەیە .
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ئەندونزیاش باسی دەسپێکی ھەڵمەتی گەڕان بە دوای فڕۆکەکە و رزگارکردنی 50 مسافیرەکەی دەکات .