سەرۆک وەزیرانی عێراق ماوەی گەشتەکەی واشێنگتۆنی درێژ کردەوە
ڕاوێژکاری میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ماوەی گەشتەکەی «مستەفا کازمی» بۆ واشێنگتۆن درێژ کراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەحمەد ڕکابی» لە توییتێکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: لە بەر داخوازیی کۆمەڵێک لە نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ دیدار لەگەڵ «کازمی»، سەرۆک وەزیرانی عێراق ماوەی گەشتەکەی بۆ واشێنگتۆن درێژ کردووەتەوە.
ناوبراو ھیچ ئاماژەیەکی نەکردووەتە ماوەی ردرێژکرانەوەکەو ھەروەھا ناوی ئەو ئەندامانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کە داوای چاوپێکەوتنی مستەفا کازمییان کردووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیار وا بوو دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەشتەکەی واشێنگتۆنی کۆتایی پێ بێنێ.
ھاوکات لەگەڵ ئامادە بوونی کازمی لە واشێنگتێن دوێنێ چوارشەممە خولی دووھەمی دانوستانە ستراتژییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بە سەرپەرشتیی وەزیرانی دەرەوەی ھەردووک وڵات لە پێتەختی ئەمریکا بەڕێوە چوو.