شوبات 03, 2021 00:40 Asia/Tehran
  • گیان لەدەست دانی پێنج ئەندامی حەشدی شەعبی لە ھێرشی داعش بۆ سەر دیالەی عێراق

دوابەدوای ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەی «نەفت خانە» لە پارێزگای دیالەی عێراق، پێنج ئەندامی حەشدی شەعبی گیانیان لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «ئەلئەیام» چەکدارانی تیرۆریستی داعش، ڕۆژی سێ شەممە ھێرشیان کردە سەر گوندی « عەینۆلسەمەک» لە «نەفت خانە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دیالەی عێراق کە لەگەڵ بەرنگاریی ھێزەکانی حەشدی شەعبی دا بەرەوڕوو بوونەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھاوڕێ لەگەڵ ھێزەکانی سوپای عێراق بەردەوام خەریکی ڕاوەدوو نانی تۆرۆریستانن لەم ناوچەیەدا.

ھێزەکانی تیپی یەکەمی حەشدی شەعبی حەوتەی ڕابردووش پیلانە تسرۆریستانی داعشیان لەمەڕ ھێزش کردنە سەر ناوچەی «نەفت خانە» پوچەڵ کردەوە.

سەرپەیڤ