بەرزبوونەوەی چاودێریی ئەلەکترۆنیکیی عێراق لە سەر سنووری سوریا
فەرماندەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی عێراق باسی توندبوونی چاودێریی ئەلەکترۆنیکیی لە سەر سنووری سوریا دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەی تیرۆریستیی .
بەپێی راپورتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیا عێراقیەکان ، سەرلەشکەر قاسم محەمەد ساڵح فەرماندەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە گوتی ھەوڵی زۆر بۆ باشکردنی ئاسایشی سنووری سوریا ئەدرێ و ئەم ھەوڵانە لە رێگەی لێدانی کاناڵ ، راکێشانی تەلدڕوو و توندکردنی چاوەدێریی ئەلەکترۆنیکی بە مەبەستی بەردەوامکردنی ھەنگاوی ئاسایشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی باندە تیرۆریستیەکانی داعش ئەنجامدەبێت .
ھێزە عیێراقیەکان نزیک بە ھەر رۆژ تیرۆریستانی داعش لە سەر سنووری سوریا دەگرن و ھەندێ جاریش بنەماڵەکانی داعشیەکان دەسگیر دەکەن .
ئەم دواییانە نیگەرانی لە زیندووکردنەوەی داڕشتی داعش لە لایەن ئەمریکا و بە یارمەتی ھاوپەیامانەکانی زیادی کردووە .