کاروانی پێداویستییەکانی ئەمریکا لە عێراق کرانە ئامانج
سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی ھێرشی سەر دووکاروانی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە عێراق.
کەناڵی تەلەگرامی سابرین نیوزی نزیک لە تاقمەکانی خۆڕاگریی عێراق ڕایگەیاندووە: کاروانێکی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکی بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی لە ناوچەی یوسفیەی بەغدا کرایە ئامانج.
ئەم کەناڵە تەلەگرامییە ھەر تۆزێک دوای ئەوە باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی دیکەی کرد لە ناوچەی ئەلموشاھیدەی بەغدا.
شەوی ھەینیش ھەر سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان وایان بڵاو کردەوە کە کاروانی پێداویستییەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکی لە پارێزگای دیوانیە لە باشووری عێراق کراوەتە ئامانجی بۆمبایەکی تەنیشتی جاددە کە ھەڵبەت تەقینەوەکە قوربانیی نەبووە.
باری پێویستی لەشکریانی ئەمریکی و ھەروەھا چەک و تفاقی سوک لە ڕێگای گەڵابەو لۆرییەکان و بە ھۆی کۆمپانیا عێراقییەکانەوە لە سنووری «جەریشان»ی کوێت ئاودیوی عێراق دەکرێت کە دەبن بە توشی بۆمباکانی تەنیشت چاددە.
کەڵک وەرگرتنی بەردەوامی ھاوپەیمانیی ئەمریکی لەم بوارگەیە بە بێ چاودێریی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق ڕەخنەی کۆڕوکۆمەڵە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەی لێ کەوتووەتەوە.