مانگرتنی دانیشتوانی قودس دژی وێرانکردنی ماڵەکانیان
دانیشتوانی قودسی داگیرکراو لە تەنیشتی یەکێک لەو ماڵانەی کە زایونییەکان بەتەمان بیڕووخێنن، مانیان گرت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، دەیان کەس لە خەڵکی قودس لە دەوری باڵاخانەیەک لە گەڕەکی ئەلقودوم لە ناوچەی «ئەلعیساویە» دانیشتوون، کە بڕیارە لەگەڵ دە بینای دیکەی ئەم ناوچەیە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە بڕووخێندرێت، مانیان گرت و لەوێ نوێژیان کرد.
هەر کە نوێژخوێنان نوێژەکانیان تەواو کرد، هێزە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر گەڕەکەکە بۆ تێکدانی دانیشتنەکە و ڕاکێشانی ئاڵای فەلەستین کە لە دەوری دانیشتنەکان هەڵکرابوو.
هەر کە نوێژخوێنان نوێژەکەیان تەواو کرد، هێزە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر گەڕەکەکە بۆ تێکدانی مانگرتنەکەو ھێنانەخوارەوەی ئاڵای فەلەستین کە لە تەنیشتی مانگرتنەکە ھەڵکرابوو.
دانیشتوانی گەڕەکی ئەلقدوم لە قودسی داگیرکراویش ئەم دروشمەیان بەرز کردەوە کە سینگمان دەکەین بە قەڵغان لە بەرامبەر هێزە داگیرکەرەکان.
هێرشی بەربڵاوی دژی خەڵکی قودس لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری بەناو «دیواری بەرپەرچدەری ٢» ئەنجام دەگرێت کە لەلایەن «ئیتمار بن گوێر» وەزیری ئاسایشی توندڕەوی ڕژێمی زایۆنی پێشنیارو لە کابینەی سیاسی ئاسایشتیی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیلیش دا پەسەند کراوە.