ئادار 31, 2023 20:21 Asia/Tehran
  • بەجێ ھێنرانی نوێژی هەینی دووەمی مانگی ڕەمەزان لە مزگەوتی ئەقسا

دایەرەی ئەوقافی ئیسلامیی قودسی داگیرکراو ڕایگەیاند: ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٥٠ هەزار فەلەستینی لە دووهەمین نوێژی هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە مزگەوتی ئەقسا بەشدارییان کرد.

سەرەڕای بەرتەسکی و سنووردارکردنەکان، دەیان هەزار هاووڵاتیی کەرتی ڕۆژئاوا و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکەی فەلەستین گەییشتنە مزگەوتی ئەقسا و بەشداریی دووهەمین نوێژی هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیان کرد.

لەشکریانی ڕژێمی زایۆنی بە داسەپاندنی بەرتەسکی ، ڕێگرییان لە فەلەستینییە بەڕۆژووەکان کرد بۆ چوونە نێو مزگەوتی ئەقسا بەمەبەستی بەجێ ھێنانی دووهەمین نوێژی هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لەم شوێنە پیرۆزەدا.

ئەم بەرتەسکی و سنووردارکردنانە وایکرد ھەتا هەزاران هاوڵاتیی فەلەستینی نەتوانن بە ئاسانی لە بازگەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی «قەلەندیا»ی کەرتی ڕۆژئاوا بپەڕنەوەو بگەنە مزگەوتی ئەقسا.

سەرپەیڤ