May 04, 2023 22:16 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی ئافرەتێکی خەباتکاری فەلەستینیی ڕاپەڕێنەری ھەڵمەتی دژە زایۆنی لە نابلوس دا

سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لەبەر هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ھەڵمەتی دژە زایۆنی، ئافرەتێکی لاوی فەلەستینییان لە شارۆچکەی «حەوارە» لە باشووری نابلوس شەهید کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەریی فەلەستین ئەلیەوم، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە «ئیمان زیاد ئەحمەد عۆدە»، ئافرەتی تەمەن ٢٦ ساڵانی فەلەستینی لە ناوچەی «حەوارە» لە باشووری نابلۆس بە دەستی هێزە داگیرکەرەکان کوژراوە.

«ئەحمەد جبرائیل» بەڕێوەبەری ئیدارەی فریاکەوتنی مانگی سووری نابلۆس ڕایگەیاند، سەربازانی ڕژێمی داگیرکەر بە بیانووی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنیستی، کچێکی تەمەن ٢٦ ساڵانی فەلەستینییان لە نزیک مەیدانی «عەینابوس» لە ناوەڕاستی «حەوارە» داوەتە بەر گولەو شەھیدیان کردووە کە لە ئێستادا هێزەکانی فریاگوزاریی مانگی سوور تەرمەکەیان وەرگرتووەتەوە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە سەرچاوە فەلەستینییەکان هەواڵی شەهیدبوونی لانیکەم سێ فەلەستینییان لە هێرشی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی "ئیلیاسمینە" لە بەشی کۆنی شاری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا بڵاوکردووەتەوە.

سەرپەیڤ