حوزه‌یران 20, 2023 14:52 Asia/Tehran
  • شەهید بوونی بریندارێکی دیکەی هێرشەکەی سەر جێنین/ ژمارەی شەهیدان گەییشتە ٦ کەس

بریندارێکی فەڵەستینیی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیل بۆ سەر جێنین ، بەهۆی قوڵ بوونی برینەکانیەوە شەھید بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: «ئەمجەد عارف ئەلجەعس» هاووڵاتیی فەلەستینی کە ڕۆژی دووشەممە لە هێرشی داگیرکەرانی زایۆنی بریندار ببوو، بە هۆی قوڵ بوونی برینەکانیەوە شەھید بوو.

بە شەهیدبوونی ئەم هاووڵاتییە فەلەستینییە، ژمارەی شەهیدانی هێرشی تاوانکارانەی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر جێنین بۆ ٦ کەس بەرز بووەوە.

ژمارە بریندارەکانیش زیاتر لە ١٠٠ کەس ڕاگەیەندراوە کە دۆخی ٢٢ کەسیان تەواو شپرزەیە.

سەرپەیڤ