ڕاوێژکاری تەلەفونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران وقەتەرلەبارەی دۆخی غەززە
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران وقەتەرلەبارەی دوایین دۆخی هەوڵەکان ودەسپێشخەریە دیپلۆماتیکەکا بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی لەدژی غەززە بیروڕایان گۆڕیەوە
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵلاهیان وەزیری کاروباری دەرەوە وشێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران ووەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەرلەوتووێژی تەلەفونی لەبارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی هاوپێوەند بە فەلەستین ودەسدرێژکاری ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی لەدژی غەززە وتووێژیان کرد.لەم وتووێژە تەلەفونیە مژاری بۆمبارانی بنکەی لیژنەی قەتەری ئاوەدانکردنەوەی غەززە کەوتەبەرسەرنج. هەروەها وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وقەتەر درێژەی ژنۆساید لەغەززە ودۆخی نالەباروقەیرانی مرۆڤایەتی یان دایەبەرباس ولێکدانەوە ولەسەر پێویستی ڕاگرتنی خێرای جەنایەتەکانی جەنگی لەدژی غەززە وفریاکەوتنی خێرابە خەڵکی بێتاوانی فەلەستین پیداگریا ن کرد.
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی دوو وڵات هەروەها لەبارەی دوایین هەوڵ وتەقالاکان ودەسپێشخەری دیپلۆماتیک بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژی دڕندانەی رژێمی زایۆنی لەدژی غەززە بیروڕایان گۆڕیەوە.