جەهادی ئیسلامیی فەلەستین: واشنگتۆن، شەڕی دژ بە گەلی فەلەستین بەڕێوە دەبا
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین رایگەیاند؛ لێدوانەکانی "جۆ بایدن" لەمەڕ ئەوەی کە "بنیامین نەتانیاهو" نەیویستووە شەڕی غەززە بوەستێنێ، دەیسەلمێنێ کە واشنگتۆن، شەڕی دژ بە گەلی فەلەستین بەڕێوە دەبات.
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لێدوانەکانی جۆ بایدن- ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو بارەوە کە داوای لە بنیامین نەتانیاهو-ی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی نەکردووە، شەڕی غەززە بوەستێنێ، ئەوە دەسەلمێنێ کە واشنگتۆن شەڕی دژ بە گەلەکەمان، بەڕێوە دەبات.
لە بەیاننامەی ئەو بزووتنەوەدا هاتووە: گەلی فەلەستین درێژە دەدا بە وەڵامدانەوەی بە شەڕ و ژینۆسایدێک کە رژیمی نازیستیی ئیسرائیل ، لە غەززەو لێواری رۆژاوا هەڵی هایساندووە.
نەتانیاهو سەرلەئێوارەی رۆژی شەممە لە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆ بایدن، سوپاسی هەڵوێستی ئەمریکای کرد لە ئەنجومەنی ئاسایش کە پێشی گرت بە پەسەندکرانی بڕیارنامەی ئاگربەس لە غەززە.
نەتانیاهو بە بایدنی وت: :تا کاتی هاتنەدی گشت ئامانجەکان، شەڕی غەززە درێژە پێ دەدا".
بایدنیش لە واشنگتۆن بە پەیامنێرانی وت کە داوای لە نەتانیاهو نەکردووە، شەڕ لە غەززە بوەستێنێ.