نیسان 13, 2024 07:00 Asia/Tehran

ئیدارەی ئەوقافی ئیسلامیی قودسی داگیرکراو ڕایگەیاند؛ سی هەزار نوێژخوێن ئەمڕۆ هەینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینییان بەجێهێناوە.

نوێژی هەینیی ئەمڕۆ هەروەک نوێژی هەینییەکانی رابردوو لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە کاربەدەستانی ڕژێمی داگیرکەری قودس بەرتەسکییەکی تووندیان بۆ هاتنەناوەوەی فەلەستینییەکان بۆ نێو مزگەوتی ئەقسا دانابوو. هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی بە دامەزران لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی شار و بنکەکانی ڕاگرتن و پشکنین لە دەڤەری قودس و دانانی تەگبیری تووند و سەختپێگرانە و گەڕان و  پشکنینی شاروومەندنی فەلەستینی هەوڵیان دا پێش بە هاتنی فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری ئۆردۆن بۆ نێو مزگەوت ئەقسا بگرن. ئەوە لە کاتێکدا کە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سەر لەبەیانی ئەمڕۆوە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە گەڕەکەکانی دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا سەقامگیر ببوون. کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی هەوڵ دەدەن بە بەرتەسک کردنی هاتنی نوێژخوێنانی فەلەستینینی بۆ نێو مزگەوتی ئەقسا ، ئەم شوێنە پیرۆزە بە تەواوەتی لە فەلەستینی چۆڵ بکرێ و ئیتر هیچ فەلەستینییەکی تێدا بەدی نەکرێ. 

سەرپەیڤ