حوزه‌یران 24, 2024 11:30 Asia/Tehran

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاردانەوە بە گوتارەکەی بنیامین نەتانیاهۆ سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی زۆرکەم لەگەڵ حەماس ڕایگەیاند کە ئەو قسانە نیشاندەری دژایەتی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستیە لەگەڵ پێشنیارە ئاگربڕەکەی ئەمریکا.

بزوتنەوەی حەماس پێداگری کردوە کە کە قسانە ڕێک بەپێچەوانەی هەوڵی حکومەتی ئەمریکان بۆ ئاگربڕێک کە پڕوپاگاندای بۆ دەکرد.

ئەو بزوتنەوە دیسانەوە پێداگری کردوە کە سووربوونیان  لەسەر ئەوەی کە پێویستە بۆ هەرچەشنە ڕێککەوتنێک گارانتی ڕاگیرانی بەتەواوی شەڕو چوونەدەری بەتەواوی چەکدارانی ئەو ڕژیمە لە غەزە هەبێ لەبەرئەوە بوو کە ئێمە ڕێگە لە نەتانیاهۆ داخەین.

هەر بەم ئاراستەیەدا هەواڵدەریەکی ئاگاداری زایۆنیستی بە ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارانووت" وتویەتی کە ئەو وتانەی نەتانیاهۆ بەپێچەوانەی فەرمانەکانیەتی بە تیمی وتووێژکار بۆ ڕاگرتنی دواجاری شەڕ.

ئەو ڕۆژنامە نوسیویەتی کە گوتارەکەی بنیامین نەتانیاهۆ داچڵەکێنەر بوو حەماس بەهۆیەوە دەیویست دڵنیا بێ کە ئاخۆ ئەو ڕژیمە دەگاتە قۆناغی دووهەمی گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان یان نا.

سەرپەیڤ