بەردەوامبوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
سوپای تیرۆرر لە سێسەد و نەوەد و یەکەمین ڕۆژی جەنایەت و ژینۆساید لە غەززە، باکووری ئەم شارەی بۆردومان کرد و بووە هۆی شەهید بوونی دەیان شاروومەندی ئاسایی فەلەستینی.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی ناوچە ڕۆژاوایی و باکوورییەکانی بەیت لاهیا و ئۆردوگای جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە و باکووری ئۆردوگای نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەیان بۆردومان کردووە. هەموو ئەندامانی بنەماڵەیەکی فەلەستینیش بە هۆی بۆردومانکرانی ماڵێک لە باکووری غەززە شەهید بوون. هەروەها میدیا خۆجێیەکان باسی شەڕ و پێکدادانی پڕ تووند و تیژی لە نێوان فەلەستینییەکان و هێزی داگیرکەر لە ئۆردوگای توولکەرم هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی ڕۆژاوایان کرد.
"رائد النمس" وتەبێژی ڕێکخراوی مانگی سووری فەلەستین باروودۆخی باکووری غەززەی بە کارەساتبار وەسف کرد و وتی: سوپای ئیسراییل ٢٦ ڕۆژە باکووری غەززەی گەمارۆ داوە و ئێمە ئێستا بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک، ئاو، دەرمان و کەرەستەی پزشکی بووینەتەوە. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە نزیکەی ٤٤ هەزار کەس.