پێنجەمین ڕوژی پەلاماری زایونیەکان بۆ سەر لێواری ڕۆژئاوا
چەکدارانی ڕژێمی زایونی بۆ پێنجەمین ڕۆژی بە دوای یەک درێژە ئەدەنە پەلاماری دڕندانەی خویان بۆ سەر لێواری ڕوژئاوا و کەڵک وەردەگرن لە تاکتیکگەلی مەرگهێنەری شەڕی غەزە .
لە پێنجەمین ڕوژی بە دوای یەکدا ئەرتەشی ڕژێمی داگیرکەر درێژەی دا بە پەلامارەکانی خۆی بۆسەر شاری جنین و کەمپەکەی لە باکووری کەناری ڕوژئاوا و لە ڕەوتی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر شاروچکەی میسلون لە جنین ژومارێک بریندار بوون و تێکهەڵچوونگەلێکی نوێ لە ناوچە لە ئارادایە . هاوکات داگیرکەران ئامادە بوونی سەربازیی خویان لە ناوچە جوراوجورەکانی کەرتی ڕوژئاوایان هێزمەند کردووە . هاوکات ئەرتەشی داگیرکەر پەلاماری کردە سەر ماڵی ژومارێک لە یەخسیران لە ئوردووگای جنین لە باکووری کەرتی غەزە کە بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی گوڕینەوەی گیراوەکان و ئاگربڕی غەزە ئازاد بکرێن . هێزەکانی داگیرکەر لە پەلامار بوسەر ئوردوگای جنین بنەماڵەی فەلستینیەکانیان ناچار بە واژوی بەڵێنامەگەلی کرد کە بە پێی ئەوە هیچ جورە شایی و خوشحاڵییەک لە کاتی ئازادی منداڵەکان و بنەماڵەکانیان نەکەن