کرانەوەی بازگەی ڕەفەح دوای 8 مانگ
شوبات 01, 2025 19:35 Asia/Tehran
سەرچاوە مێدیاییەکان باسی کرانەوەی یەکلایەنەی بازگەی ڕەفەحی کرد بەرەو میسر دوای هەشت مانگ داخران .
بازگەی ڕەفەح بۆ گوێزرانەوەی برینداران و نەخوشان بۆ دەرەوەی بە مەبەستی دەرمانکردن کرایەوە. پەنجا بریندار و نەخوش لە ڕێگای بازگەی ڕەفەحەوە گوێزرانەوە بۆ میسر تا دەرمان بکرێن بە پێی ڕاپوڕتی مێدیا فەلەستینیەکان ئەوە یەکەم کاروانە کە لە کەرتی غەزە چووەتە دەرەوە و کاروانەکانی دیکەش لە ڕێگای بازگەی ڕەفەحەوە لەو کەرتە دەچنە دەرەوە . بازگەی ڕەفەح بە پێی ڕێکەوتنەکە دوای قوناغی چوارمی گوڕینەوەی گیراوەکان لە نێوان خوڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەزە و ڕژێمی زایونی کرایەوە . بازگەی ڕەفەح لە حەوتی مای 2024 وە و دوای زاڵ بوونی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی داخرا بوو