شوبات 10, 2025 17:02 Asia/Tehran
  • جەختی خەلیل ئەلحەیە لەسەر شکستی پلانی دوژمنکارانەی ترامپ دژی غەززە

یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە گەلی فەلەستین هەرگیز خاکی خۆیان بەجێ ناهێڵن، جەختی لە شکستی یەکجاریی پیلانگێڕییەکان و بەتایبەت پلانی دوژمنکارانەی ترەمپ لە دژی غەززە کردەوە.

خەلیل ئەلحەیە، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە ڕێوڕەسمی ٤٦ ە مین  ساڵەهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە تاران جەختی لەوە کردەوە کە گەلی فەلەستین هەرگیز خاکی خۆیان بەجێناهێڵن. ناوبراو وتی: باهوزی  ئەقسا توانی نەتەوە  بۆ بەرگری لە غەززە لە بەرامبەر دەستدرێژیی دوژمنی زایۆنی یەکبخات. ئەلحەیە وتی: باهوزی  ئەقسا یەکەم هەنگاوە لەسەر ڕێگای کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و سەرکەوتنی فەلەستین،  ناوبراو دەشڵێت:  باهۆزی ئەقسا توانی وەهم و ترسی ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەران  لەناو ببات . ئەم ئەندامە باڵایەی بەرخۆدانی فەلەستین زی وتیشی  کە پرۆژەکانی ترامپ و ڕۆژئاوا مەحکومن بە شکست و ئێمەش وەک پرۆژەکانی پێشوو شکستیان پێدەهێنین.

سەرپەیڤ