ته‌مووز 14, 2020 13:15 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ١٢ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا لە لایەن لەشکریانی زایونییەوە

لەشکریانی ڕژێمی زایونی وێڕای ھێرش کردنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆزئاوای چۆمی ئەردەن ١٢ فەلەستینییان قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیەوم، ڕۆژی سێ شەممە لەشکریانی زایونی وێڕای پەلاماردانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی گەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن، ماڵی فەلەستینییەکانیان پشکنی و. گوللەی ڕاستینەیان بۆ بەکار ھێنان.

زایونییەکانی ڕۆژی ڕابردووش ھەربە ھێرش کردنەسەر باشووری ڕۆژئاوای «جنین» و «بەیت لەحم» لە کەرتی ڕۆژئاوا کۆمەڵێک لە شارومەندانی فەلەستینییان ڕاپێچ کرد.

ھێرشی زایونییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقساش لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە زیاتر لە جاران پەرەی سەندووە.

زایونییەکان بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی پاوانخوازانەیان ھەموو ڕۆژێک ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین دەدەنە بەر پەلامارو فەلەستینییەکان بە بیانووی پڕوپوچ ڕاپێچ دەکەن.

سەرپەیڤ