ئاب 12, 2020 17:01 Asia/Tehran
  • په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی: پێویسته‌ به‌په‌له‌ ده‌ستدرێژییه‌کانی تورکیا له‌ عێراق ڕابگیرێت

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داواده‌کات به‌په‌له‌ ده‌ستدرێژییه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر خاکی عێراق ڕابگیرێت.

مه‌شعه‌ل بن فه‌هم سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ڕایگەیاندووە؛ دەبێ ھەرچی خێراتر‌ ده‌ستدرێژییه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر خاکی عێراق ڕابگیرێت.

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ڕاشیگه‌یاندووە، ئه‌وه‌ی تورکیا له‌ عێراق ئه‌نجامی ده‌دات ده‌ستدرێژییه‌ بۆسه‌ر سه‌روه‌ریی خاکی عێراق و ھەر بۆیە به‌پێویستی ده‌زانێت به‌زوترین کات ده‌ستدرێژییه‌کانی تورکیا ڕابگیرێت.

مه‌شعه‌ل بن فه‌هم وتوشیەتی: بوردوومانه‌که‌ی تورکیا لە سیده‌کان بووه‌ته‌ هۆی کوشتن و بریندارکردنی هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنوریی عێراق.

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی جه‌ختیکردوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی، هه‌موو ڕێکارێک ده‌گرنە به‌ر بۆ به‌رگریکردن له‌سه‌روه‌ریی خاکی عێراق و ڕێگریکردن له‌ ده‌ستدرێژییه‌کانی تورکیا

سەرپەیڤ