تشرینی دووه‌م 17, 2020 09:39 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی «دانوستانی سیاسیی لیبی» بە بێ ڕێککەوتنێکی یەکجاری

کۆبوونەوەی «دانوستانی سیاسیی لیبی» لە تونیس ڕۆژی دووشەممە بەبێ ڕێککەوتنی یەکجاری لە سەر پێکھاتنی دەوڵەتێکی یەکپارچە کۆتایی ھات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم دانویتان کە سەرتا ببووە ھۆی ڕێککەوتن لە سەر کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی لیبی، بەبێ ئەنجامێکی تازە کەوتە حەوتەی داھاتوو.

کۆبوونەوەی «دانوستانی سیاسیی لیبی» لە دووشەممەی حەوتەی ڕابردووەوە بە چاودێریی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێتەختی تونس دەستی پێکرا بوو.

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند بوو، نوێنەرانی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە لیبی ڕەزامەند بوونە بە بەرپاکرانی ھەڵبزاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی لە ٢٤ی دیسامبەری ٢٠٢١.

ئەم دانوستانانە دوای ئەوە دەستی پێکرا کە لایەنە تێکھەڵچووەکان مانگی ڕابردوو لە سەر ئاگربڕ ڕێککەوتبوون.

 

سەرپەیڤ