پەیامی پیرۆزبایی عوممان بە بۆنەی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
شوبات 10, 2021 23:11 Asia/Tehran
سوڵتانی عوممان ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی لە خەڵک و کاربەدەستانی ئێران پیرۆز کرد.
«ھەیسەم بن تاریق» سوڵتانی عوممان ئەمڕۆ چوارشەممە بە ناردنی پەیامێک بۆ «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، وێڕای پیرۆزبایی کردنی چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بۆ جەماوەری ئێران ئاواتی تەندروستی ، بەختەوەری و گەشەو پێشکەوتنی خواست.
بەرلەمەش کاربەدەستانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە ناردنی پەیامگەلێکی جیاجیا بۆ سەرۆک کۆماری ئێران، گەییشتنی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییان پیرۆز کرد بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ دەھەمی فڤزیەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە بە ڕابەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە).