بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، 67 فەلەستینی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری نابلۆس بریندار بوون
کانونی یهکهم 20, 2021 12:11 Asia/Tehran
دوابەدوای هێرشی نامرۆڤانەی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر نابلۆس لە کەرتی ڕۆژاوا 67 فەلەستینی بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهربە گێڕانەوە لە فەلەستین ئەلیوم، زنجیرە هەوڵە دوژمنانەکانی سەربازانی ئیسرائیلی دژی فەلەستینییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان هێشتا درێژەی هەیە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مێدیا فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند سەربازانی ئیسرائیلی نامرۆڤانە هێرشێان کردووەتە سەر شاری نابلۆس هەڵکەوتو لە کەرتی ڕۆژاوا.
دوای هێرشێ نامرۆڤانەی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر نابلۆس پێکدادانی توند لە نێوان ئەوان و هاووڵاتیانی فەلەستینی دانیشتووی ئەو ناوچە روویدا .
مانگی سووری فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی پێکدادانەکان 67 فەلەستینی بریندار بوون. دۆخی تەندروستیی هەندێکیان ناجێگیر ڕاپۆرت کراوە.