ته‌مووز 30, 2022 13:44 Asia/Tehran
  • نەسروڵڵا: دەستکەوتەکانمان ھەر ھەمووی لە سای عاشورای ئیمامی حسەین(ع)ـە

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان شەوی شەممە لە نەریتی یەکەم شەوی دەیەی یەکەمی موحەڕڕەم لە لێدوانێکدا لە زاحیەی باشووری بەیرووت پێی داگرت، دەستکەوتەکانمان ھەر ھەمووی لە سای عاشورای ئیمامی حسەین(ع)ـە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» بە دەربڕینی ئەمەی کە ناکرێ خۆڕاگریی ئیسلامی و کەربەلا،عاشورا، ئیمامی حسەین(ع) و حەزرەتی زەینەب(س) و ئەوانەی وا لە کەربەلادا لەگەڵیاندا بوون لە یەک جیا بزانرێن، وتیشی: لە خۆبردووییەکان، خۆڕاگری، سەرکەوتن و ئەو دەستکەوتانەی وا بۆمان مسۆگەر بووە ھەر ھەمووی لە سای عاشورای ئیمامی حسەین(ع)ـە.

وتیشی: کاتێک کە باسی خۆڕاگریی ئیسلامی لوبنان بە درێژایی ٤٠ ساڵ کارو جیھادو دان بەخۆداگرتن و فیداکاری و لە پێ نەکەوتن و سەرکەوتن و دەستکەوتەکان دەکەین، مانای وایە کە ھەرچییەکمان ھەیە لە سای عاشورای ئیمامی حسەین(ع)ـە.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتیشی: بە بووژانەوەی عاشورا، ڕێبازی ئێمەو خەڵک بەوپەڕی ئەستەڵات، گەشە، پشوودرێژی، خۆڕاگری ، پتەوی ، فیداکاری و ھیواو پشت بەستن بە خودا بەردەوام کراوە.

نەسروڵڵا ھەروەھا ھاتنی ساڵی تازەی کۆچیی مانگیی لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پیرۆز کردو ھیوای خواست کە موسڵمانان و بە تایبەت جەماوەری لوبنان ساڵێکی باشیان لە بەردەم دابێت.

سەرپەیڤ