ئاب 10, 2022 08:05 Asia/Tehran
  • پەیامی ھێزەکانی خۆڕاگری بۆ سەیید حەسەن نەسروڵڵا: پەنجەمان لە سەر پەلەپیتکەیە

دوای داخوازییەکەی سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ پێویستیی لەسەر ھەست بوونی ھێزەکانی خۆڕاگری، ئەم ھێزانە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ملکەچی فەرمانەکانی دەبن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی ئەلمینار، خەباتکارانی خۆڕاگری، ڕۆژی سێ شەممە بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک جەختیان کرد، پەیامەکەی «سەیید حەسەن نەسروڵڵا»یان وەرگرتووەو بانگەوازەکەی مکوڕتری کردوون، ھەڕ بۆیە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی دەبن و پەنجەیان لە سەر پەلەپیتکەیە.

لە پەیامەکەدا ھاتووە، پەیامی ئێمە بۆ بەڕێزت ئەوەیە کە بە ھەموو ھەست و نەستەوە ئامادەین و لە سنوورەکاندا جێگیرین.

خەباتکاران جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە، ئەگەر دوژمنان بگەڕێنەوە، ئێمەش دەگەڕێینەوەو تەفروتونایان دەکەین. بۆ بیرئازادان سەرکەوتنێک بە دیاری دێنین کە تامەزرۆیانە چاوەڕوانی دەکەین و داگیرکەران دەبەزێنین.

لە پەیامەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پاسەوانی لە سەرچاوەکان دەکەن، پێ لە سەر ئەوەش داگیراوە کە، ئێمە قەت پشتمان چۆڵ نەکردوویت و ناشیکەین. بەردەوام لە سەر پەیمان و بەڵێنەکەمان دەمێنینەوە.

سەرپەیڤ