ئه‌یلوول 30, 2022 15:29 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانی نێوان گروپە ئیماراتییەکان لە باشووری یەمەن

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ڕوودانی شەڕ و پێکدادانێکی قورسیان کردووە لە نێوان هێزەکانی سەربە ئیمارات لە شاری «زالیع» هەڵکەوتوو لە باشووری یەمەن.

ئەم ڕووداوە چەند کاژێرێک پاش ئەوە ڕووی دا کە ئەندامێکی تیپی دوازدەی بەکرێگیراوانی ئیماراتی ناسراو بە «عەمالەقه» لە بۆسەیەکی چەکداران لە ناوەندی شارەکە خۆی دەرباز کرد.

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ئەوەشیان کردووە کە، ئەو شەڕ و پێکدادانە بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارێک لە چەکدارانی دوولایەن و هەروەها تیاچوونی سێ ترۆمبیلی سەربازی.

زۆربەی دانیشتوانی باشووری یەمەن ناڕازین لە مانەوەی داگیرکەرانی ئیماراتی و سەعوودی لە وڵاتەکەیان و بەجاران خۆپیشاندانیان دژ بەم دوو وڵاتە ئەنجام داوە.

بە پێی هەواڵێکی دیکە ، زیاتر لە ٤٠ تاقمی مرۆڤدۆستانە ڕۆژی پێنجشەممە خوازیاری نوێ کرانەوەی ماوەی ئاگربڕ لە یەمەن بوون.

پاش کۆتایی هاتنی ماوەی ئاگربڕی یەمەن لە دووھەمی ئۆکتۆبەر، چل و چوار ئاژانسی فریاگوزاری و گروپی مرۆڤدۆستانە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا خوازیاری نوێ کرانەوەی ماوەی ئاگربڕ بوونە.

سەرپەیڤ