ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: ئێران بیرۆکەو دەستپێشخەریی هەیە بۆ باشترکردنی دۆخی لوبنان
وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەم گەییشتنی بە لوبنان ڕایگەیاند که کۆماری ئیسلامیی ئێران بیرۆکەو دەستپێشخەری بۆ باشترکردنی بارودۆخی لوبنان هەیه.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە دوای سەردانی مەسقەت و دیدار لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عومان، وەک دووھەمین وێستگەی گەشتەکەی بە سەرۆکایەتی وەفدێک و بە پێی بانگێشتنی «عەبدوڵڵا بوحەبیب»ی ھاوتا لوبنانییەکەی سەردانی بەیروتی کرد بوو، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ گرنگیدان بە ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکەدا، لەوانەش لە ئەفغانستان، یەمەن، ئۆکرانیا، سودان و لیبیا.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و لوبنان، بیرۆکە و دەستپێشخەریمان هەیە بۆ باشترکردنی دۆخی لوبنان، کە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتی دۆست و برای لوبنان لە کۆبوونەوەکان دا تاوتوێی دەکەین.
«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەیروت و لەلایەن دەسەڵاتدارانی لوبنانەوە پێشوازیی لێکرا.