دەسپێکی بایکۆتی کەلوپەلی زایۆنی لە میسر
هاووڵاتیانی میسری بەشێوەیەکی بەربڵاو دەستیان کردوە بە بایکۆتی کەلوپەلی بەرهەمی زایۆنی لە وڵاتەکەیان.
هاووڵاتیانی میسری هاوکات لەگەڵ دڕندەکاریە بەربڵاوکانی ڕژیمی داگیرکەری قودس لە غەززە بەشێوەیەکی بەربڵاو دەستیان کردوە بە بایکۆتی بەربڵاوی وڵاتانی لایەنگری ڕژیمی ئیسڕائیل و خودی ئەو ڕژیمەش.
بایکۆتی بەربڵاوی ئەو کەلوپەلانەی کە بەجۆرێک بەشێک لە قازانجەکەی دەچێتە گیرفانی زایونیستەکانەوە هەرتەنیا تایبەت بە میسر نیەو ئەم ڕۆژانە لە زۆر لە وڵاتانی ئیسلامی و تەنانەت نائیسلامیش بایکۆتی کەلوپەل و بەرهەمی زایونیەکان دەستی پێ کردوە.
هەر بەم ئاراستەیەدا ڕۆژنامەی دەیلی تێلیگراف"ی ئینگلیز نوسیویەتی کە برەندە ئەمریکی و ئوروپایەکانی سەرانسەری ڕۆژئاوای ئاسیا لەگەڵ بایکۆت ڕوبەڕوون و بەکارهێنەکان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە لایەنگری حکومەتە ڕۆژئاوایەکان لە ڕژیمی زایونی لە جەنگەی شەڕەکەی غەززەدا ڕوو لە جێگرەوەی خۆماڵی دەکەن.