شوبات 19, 2024 10:00 Asia/Tehran

"سامیح شوکری" وەزیری دەرەوەی میسر دەڵێ: ئێمە نیگەرانیی خۆمان بە ئیسراییلییەکان ڕاگەیاندووە سەبارەت بەوەی کە بێتوو پەلاماری ڕەفەح بدەن چ دواهات و مەترسییەکی قورس دەبێ لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی میسر.

وەزیری دەرەوەی میسر لە کۆبوونەوەیەکدا وتی: هەرچەشنە پەلاماردانی ڕەفەح تەشەنە دەدات بە شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکەدا. سامح شوکریی سەبارەت بە ئەگەری پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕەفەح وتی: ئێمە هەر لە سەرەتاوە ئیسرایلییەکانمان لە نیگەرانیی خۆمان ئاگادار کردۆتەوە و وشدارمان داوە کە مەسەلەی ئاوارە کردنی فەلەستینییەکان بنپێ کردنی یاساو ڕێسا مرۆڤدۆستانە نێودەوڵەتییەکانە و بە هیچ لەونێ پاسا نادرێتەوە و بێ گومان دواهاتی یەکجار نالەباری لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی میسر دەبێ.

ناوبراو وتیشی: ئێمە دەبێ نەهێڵین  ڕەوشێکی زۆر دڵتەزێن زاڵ بێت بەسەر خەڵکی مەدەنیی ڕەفەح کە ئێستاکە یەک ملوێن و چوارسەد هەزار کەسی تێدا دەژی و یەکێک لە پڕحەشیمەتترین ناوچەکانی جیهانە بە بەراورد لەگەڵ ڕووبەرەکەی. ئەوە بێننە پێش چاوی خۆتان کە هەرچەشنە هەڵمەتێکی سەربازیی بەربڵاو چ کاریگەریی نالەبار دادەنێتە سەر ڕەوشی مرۆیی. خەڵکی جیهان ئاگادارن لەوەی کە بە سەر خەڵکی غەززە دێت و دڵنیام پێویست بەوە ناکات ئێمە زیاتر باسی باروودۆخی ئەم کەرتە بکەین. 

سەرپەیڤ