تەقینەوەی خۆکوژی لە پاکستان بووەهۆی کوژرانی ١١کەس
ژێدەرە خۆجییەکان لە پاکستان لە ڕوودانی تەقینەوەیەکی مەرگهێنەری خۆکوژانە لە ئیالەتی نائارامی خەیبەرپەختونخوا هەواڵیان دا کە بەهۆیەوە لانی کەم ١١کەسی سەربازی پاکستانی گیانی خۆیانیان لەدەس دا
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا پاکستانیەکان، هێرشبەرێک ترۆمبیلیکی بۆمب ئاخنکراو لە نزیک بازگەی پشکنینی هێزە ئاسایشتیەکان لە بەشی" جانی خیل" هەڵکەوتوو لە شاری "بنو" داتەقاندەوە.
ژێدەرە ئاسایشتیەکان بە میایاکانیان ڕاگەیاند کە لەم ڕووداوەدا لانی کەم ١١سەربازی پاکستانی گیانی خۆیانیان لەدەس داوە. حاڵی دووکەس لە بریندارەکانی ئەم پەلامارەیش شپرزە ڕاگەیندراوە.
ڕۆژی ڕابردوو یش تێکەڵچوونی هێزە ئاسایشتیەکانی پاکستان لەگەڵ ئەندامانی تیرۆریست لە ئیالەتی خەیبەرپەختونخواە بووەهۆی کوژرانی هەشت سەرباز ونۆهێرشبەر.ژێدەرەخۆماڵیەکانی پاکستان وتیان کە گروپی تیرۆریستی ورۆژێنەری تالیبانی پاکستان " بەناوبانگ بە" فیتنەی خوارج" لەم پەلامارە تیرۆریستیەدا بەشداریان بووە.