کانونی یه‌که‌م 20, 2020 14:09 Asia/Tehran
  • نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێم گەیشتە ئاستێکى بەرزتر

تا دێت نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرزبوونەوەى زیاتر بە خۆیەوە دەبینێت و نرخى ١٠٠ دۆلار گەیشتە سەروو ١٤٤ هەزار دینار.

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ھەرێم ، ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠  دینارە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو نرخە لە بەغداو شارەکانى ترى عێراق ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٤٦ هەزار دینارە.

بە هەمان شێوە نرخى یۆرۆش بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە بە جۆرێک ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٦ هەزار دینارو ١٠٠ پاوەند بە ١٧٥ هەزارو ٥٠٠ دینارە.

هەروەها ١٠٠ لیرەى تورکى بە ١٦ هەزار دینارەو ١٠٠ هەزار تمەنیش بە پێنج هەزارو ٢٥٠ دینارە.

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، نرخی کڕینی ١٠٠ دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە ١٤٥ هەزار دینار و بۆ بانکەکان بە ١٤٦ هەزار دینار و بۆ هاوڵاتیانیش بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بڕیاریشە ئەمڕۆ یەک شەممە بانکى ناوەندى بڕێکى زۆر دۆلار بخاتە بازاڕەوە.

سەرپەیڤ