سێ حزبی چەپخوازی ھەرێم داواى بەرنگاربوونەوەى داگیرکارییەکانى تورکیا دەکەن
لیژنەی هاوبەشی چەپی کوردستانی کە لە سێ حزبی سیاسى چەپ پێکهاتووە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، شەرمەزار دەکات و داوایش لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات، پێکەوە بەرەنگاری ئەو هێرشانە ببنەوە.
بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ، لیژنەی هاوبەشی چەپی کوردستانی کە پێکهاتووە لە هەریەکە( بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی شیوعیی کوردستان" لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەى لەشکرکیشى تورکیا دەکەن و رایانگەیاندوە"“لە کاتێکا لەسەر دەستی ئەردۆغان و پارتی دادوگەشەپێدان، تورکیا ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری و نەبوونی سەقامیگری و پاشەکشەی زیاتری ماف و ئازادییەکان دەبێتەوە، شاڵاوێکی گەورەی دەستگیرکردنی کورد و ئازادیخوازانی لە ناوخۆ، دەست پێکردووە و لە ئاستی دەرەوەیش، بەردەوامە لە داگیرکردن و تاڵانکردنی زەوی و تێکدانی سرووشتی کوردستان، دوێنێ دار زەیتونەکانی عەفرین و ئەمڕۆ دارستانەکانی بادینان بەکۆمەڵ لەناو دەبات".
ئەو سێ حزبە چەپە ئەوەش دەخەنەڕوو کە بە درککردن بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و بەهەندوەرگرتنی مەترسییەکانی سیاسەتی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا ، داوا لە هەموو هێزو نێوەند و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەن، پێکەوە بەرەنگاری ئەو سیاسەتە دوژمنکارییە ببنەوە.