سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە
میدیاکانی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایانگەیاندووە: «مەسعود بارزانی» و «محهمهد حهلبوسی» لە دیدارێکدا جەختیان لە گرنگیی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختە کردووەتهوە لە دوای ئامادەسازییە یاساییەکان و بەپێی میکانیزمە دەستورییەکانی بەر لە پێکهێنانی حکومەتێک کە خاوەن شیاوەتیی تەواو بێت و متمانەی هەمو لایەکی لەسەر بەرنامەکانی بەدەست ھێنا بێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، بارهگای بارزانی پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ یهکشهممه له راگهیهندراوێکدا بڵاویکردهوه، ئهمڕۆ لە سەلاحەددین «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە «محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و «خەمیس خەنجەر» سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سەروەری کرد.
بە پێی ھەمان سەرچاوە لە دیدارە سێ قۆڵییەکەدا دەرهاوێشتە نەرێنییەکانی بارودۆخی سیاسی لەسەر وڵات و پێویستیی پشتبەستن بە زمانی دیالۆگ و پەیڕەوکردنی شێوازە دەستوری و یاساییەکان تاوتوێ کرا، ئەویش لەپێناو تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و گەییشتن بە چارەسەرێکی وەھا کە لە بەرژەوەندیی گەلانی عێراق دا بێت.
له راگهیهندراوهکهی بارەگای بارزانی دا هاتووه، هەردولا جەختیان لە گرنگیی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختە کردەوە ئەویش لەدوای ئامادەسازییە یاساییەکان و بەپێی میکانیزمە دەستورییەکانی بەر لە پێکهێنانی حکومەتێک کە خاوەن شیاوەتیی تەواو بێت و متمانەی هەمو لایەک لەسەر بەرنامەکانی بێت، جەختیش لە پێویستیی بەردەوامیی کاروباری ئەنجوومەنی نوێنەران هەتا بەڕێوەچونی هەڵبژاردن کرایەوە.
ئهوهش خراوهتهڕو، "هەردولاش ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ بەشدارییەکی بنیاتنەرانە لە نزیککردنەوەی بۆچونی هەمو لایەنەکان و هەروەها هەڵنانی هەر هەنگاوێک کە خزمەتی بەرژەوەندیی نیشتیمانی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پاراستنی ئاساییشی هاوڵاتیان بکات".
له راگهیهندراوهکهدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە، هەر لەو دیدارەدا هاوپەیمانێتیی سەروەری و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئەوە کۆک بون کە لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامدا بن بۆ گەڵاڵەکردنی هەڵوێستی هاوبەش لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.