ئه‌یلوول 19, 2022 14:33 Asia/Tehran
  • یەکلا بوونەوەی پاڵێوراوی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق

ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق یەکلایی بوونەوەی کاندیدی لایەنە کوردەکانی عێراقی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە راگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دووشەممەی ماڵپەڕی میدڵ ئیست نیوز،«عەلی فەیلی» ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق رایگەیاند: لە دوایین خولی دانوستانەکاندا بڕیاردرا کە لە کۆبوونەوەی نێوان «مەسعوود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکرات و «بافڵ تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق،کۆتاکاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ڕابگەیەندرێت، بەڵام لەسەر داوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەم کۆبوونەوەیە دواخراوە.

عەلی فەیلی وتیشی: کوردی عێراق لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێککەوتوون، رێککەوتنەکانیش نزیکە لە یەکلایی ببنەوە و تەنانەت ناوی کاندیدی یەکجاریش دیاری کراوە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی سیاسیی ئەو وڵاتە، جارێ لە ئێستادا بە فەرمی ڕاناگەیەندرێت.

فەیلی جەختی لەوەش کردەوە کە: بەشێک لە کێشەکە پەیوەندی بە هەوڵی ناردنی شاندێکی هاوبەش بۆ دیداری موقتەدا سەدرەوە ھەیە کە لە ئێستادا کۆتلە سیاسییەکان لەسەری چڕ بوونەتەوە.

ئەم ئەندامەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هەروەها وتیشی: محەممەد شیاع سودانی»، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆک وەزیران، کەسایەتیەکی دیارە کە کەس کێشەی لەگەڵ نییە، کێشەکە لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدردایە.

سەرپەیڤ