نیسان 10, 2025 17:40 Asia/Tehran
  • کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکان دەستپێدەکات

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، رۆژی شەممە کۆبونەوەکانی یەکێتی و پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکان دەستپێدەکات و پۆستەکان کراون بە سێ بەشەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، رایگەیاند،خۆمان بۆ شەراکەت لە حکومڕانی هەرێم ئامادەکردووە، ئەمجارە بە شاندی خۆمان وتووە هیچ بۆشاییەک نەهێڵن و دەمانەوێت لە حکومەت بین و لەسەر هەمووی رێکبکەوین.وتەبێژی یەکێتی وتی: چاوەڕێی گەڕانەوەی  قوباد تاڵەبانی بوین لە یۆنان، لە رۆژی شەممە 12ى نیسانەوە کۆبونەوەکانی شاندی یەکێتی و پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکان دەستپێدەکات.پیرە وتیشی: پۆستەکانی هەرێم پۆلێنکراوە، سەرۆکایەتییەکان بەشێکن و وەزارەتە سیادییەکانیش بەشێکی ترە و هەر یەک لە وەزارەتە خزمەتگوازارییەکان و فەرمانگە و دەستەکانیش پۆلێنکراون و هەر بەشەیان بەجیا رێککەوتنیان لەسەر دەکرێت.وتەبێژی یەکێتی جەختیکردەوە، کە یەکێتی دەیەوێت دابەشکردنی پۆستەکان بەشێوەیەک بێت هاوسەنگی تێدابێت.

سەرپەیڤ