-
قالیباف: گەرووی هورمز هەتا هەڵوەشانی گەمارۆ و بایکۆتی نەوت ناکرێتەوە
ئاب 18, 2026 17:34سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دەڵێ: گەرووی هورمز تاکاتێک کە ئەمریکا بڕگەکانی لێک گەیشتننامە جێبەجێ نەکا، ناکرێتەوە.
-
حکومەتی عێراق: ڕێکارەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان هەتا کۆتایی سیپتەمبەر خێرا کراوە
ئاب 18, 2026 15:50وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پرۆسەی مەیدانی خێراتر دەکات بۆ ئەوەی تا کۆتایی مانگی ئەیلوول بە تەواویی کۆتایی بە ئەرکەکەی لە عێراق بهێنێت.
-
بەدرۆخستنەوەی گێڕانەوەی ترەمپ؛ سپا بەنهێنی لەگەڵ ئەمریکا وتووێژی نەکردووە
ئاب 17, 2026 18:56وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: ئیدیعای ترەمپ لەمەڕ وتووێژی نهێنی لەگەڵ سپا، وەهم و خەیاڵکردی سەرچاوەگرتوو لە شکستهێنانە.
-
بۆچوونی ترەمپ لەمەڕ ئاسان بوونی شەڕ دژی ئێران، هەڵە بوو
ئاب 17, 2026 18:37دەن بەیکن کۆماریخوازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی: بۆچوونی ترەمپ لەمەڕ ئاسانبوونی شەڕ دژی ئێران، هەڵە بوو. سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکاش دەڵێ؛ چاوەڕوانیمان نەدەکرد، ئێران بنکەو پێگەکانمان وێران بکا. کەناڵی ١٣ی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنیستیش ڕایگەیاند، ترەمپ لە کردنەوەی گەرووی هورمز شکستی هێنا.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سەبەبکارانی جەنایەتی جەنگی دەبێ بە پێی کۆنڤاسیۆنی ژێنێڤ دادگەیی بکرێن
ئاب 14, 2026 19:10وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە جەنایەتە جەنگییەکانی ئەمریکا لە پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی ناسەربازیی ئێران و ڕەخنە لە بێدەنگە کردنی کۆڕ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، داوای لە وڵاتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی ژێنێڤ کرد کە ئەرکی یاسایی و پابەندکەری خۆیان سەبارەت بە بەدواداچوون و دادگاییکردنی تاوانباران بەجێبهێنن.
-
لەسێدارەدرانی سێ زیندانی لە ئەمریکا تەنیا لە یەک ڕۆژدا
ئاب 14, 2026 17:54زیندانەکانی ئەمریکا لە تەنیا یەک ڕۆژدا، بڕیاری لەسێدارەدانی سێ زیندانییان بە دەرزیی کوشندە جێبەجێ کرد.
-
دۆخی قەیرانیی پاشەکەوتی ستراتژیکی نەوتی ئەمریکا
ئاب 13, 2026 18:20ڕادەی پاشەکەوتی ستراتژیکی نەوتی نەپاڵاوتەی ئەمریکا، دابەزیوە بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی ٤٣ ساڵی رابردوودا.
-
لەقاودانی نیۆیۆرک تایمز سەبارەت بەو رۆژەی مووشەکەکانی ئێران توانیان سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا تێپەڕێنن
ئاب 13, 2026 10:20نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرێکدا ئاماژەی بە رۆژێک کرد کە سوپای ئەمریکا پەنجا مووشەکی پاتریۆتی چوار ملیۆن دۆلاریی خەرجی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران کرد؛ بەڵام مووشەکە ئێرانیەکان توانیان سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا لە ئوردن تێپەڕێنن.
-
وتەبێژی سپا: ژیریی دەسکرد لە شەڕی دوژمن دژی ئێران، شکستی هێنا
ئاب 10, 2026 18:35وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەڵێ: کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە ژیریی دەسکرد و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو لە شەڕی ئەم دواییەی دژی ئێران، نەیتوانی ئامانجەکانی ئەو وڵاتە مسۆگەر بکا.
-
بەقایی: ئەمریکا هۆکاری نائەمنی ناوچەکەیە
ئاب 10, 2026 18:05وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی ئێران هەردەم پشتگری میکانیزمە ئەمنییەکانی ناوچە و بەهێزکرانی متمانە لەنێو وڵاتانی ناوچەدا، بێ دەستێوەردانی دەورگێڕانی دەرەکی بووە.