-
ڕادەست کرانی ناوچە عەرەب نشینەکان لە لایەن کوردەکانەوە بە سوپای سووریا
نیسان 15, 2017 11:43هێزەکانی پارتی یەکیەتی دێموکراتیکی کوردەکانی سووریا شەش شارۆچکە وگوندی عەرەب نشینیان تەحویلی سوپای سووریا دا.
-
مۆسکۆ: ئێران، ڕووسیاو سووریا لەسەر هاواهەنگیی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕێککەوتن
نیسان 15, 2017 11:12وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، دوێشەو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: محەممەد جەوادی زەریف، سێرگئی لاڤرۆف و وەلید موعەلیم وەزیرانی دەرەوەی ئێرن، ڕووسیاو سووریا لەدانیشتنی سێ قۆڵی خۆیان لە مۆسکۆ ڕێککەوتن لەسەر هاواهەنگ کردنی هەوڵی سێ وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا.
-
کاردانەوەی وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا بەرامبەر قسەکانی بێ ڕێزکەرانەی ترەمپ
نیسان 15, 2017 06:56جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ، بێ ڕێزی کردنی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئەو وڵاتەی ئیدانە کرد .
-
مۆسکۆ: ئێران، ڕووسیاو سوریا لەسەر هاواهەنگیی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ڕێککەوتن
نیسان 15, 2017 04:17وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، دوێشەو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: محەممەد جەوادی زەریف، سێرگئی لاڤرۆف و وەلید موعەلیم وەزیرانی دەرەوەی ئێرن، ڕووسیاو سوریا لەدانیشتنی سێ قۆڵی خۆیان لە مۆسکۆ ڕێککەوتن لەسەر هاواهەنگ کردنی هەوڵی سێ وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا.
-
دانیشتنی سێ قۆڵیی ڕووسیا، سووریاو ئێران لە مۆسکۆ
نیسان 14, 2017 15:53دانیشتنی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، سوریاو ئێران ئەمڕۆ هەینی لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو. ئەو دانیشتنە بەهاوبەشی سێرگئی لاڤرۆف، وەلید موعەلیم و محەممەد جەوادی زەریف ، وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا ، سوریاو ئێران لە بینای وەزارەتی دەرەوە لە مۆسکۆ بۆ ڕاوێژ بەمەبەستی چارەسەریی سیاسی قەیرانی سوریا لەپشت دەرگا داخراوەکان بەڕێوە چوو. لەو دانیشتنەدا کە دووهەم دانیشتنی هاوبەشی سێ قۆڵیی لەساڵی٢٠١٦وە دێتەئەژمار، دوابارودۆخی سوریا لێکدرایەوە.
-
پێداگریی ئانگێلا مرکل لەسەر پێویستی چارەسەریی رامیاری پرسی کۆریای باکور
نیسان 14, 2017 15:52سەدری ئەعزەمی ئاڵمان جەختی کرد لەسەر پێویستیی چارەسەریی سیاسی پرسی ناڤۆکی کۆریای باکور و چارەسەریی ئاشتیانەی قەیران لە سوریا.
-
ناردنی شاندێک بۆسووریا بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی پەلاماری شیمیایی سەر ئەو وڵاتە
نیسان 14, 2017 13:16میدیا ئینگلیزی زمانەکان باسی ناردنی شاندێک بریتی لە؛ کارناسانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان بۆسوریایان کرد بەمەبەستی تاووتوێی کیمیابارانی خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلەب.
-
ڕێکخراوی ناتۆ خۆی لە قەیرانەکەی سووریا هەڵناقورتێنێ
نیسان 14, 2017 08:08بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ) لە واشینگتۆن ڕایگەیاند هەنووکە هیچ ئەگەرێکی بەڕێوەبردنی ئوپەڕاسیونی سەربازی ناتو لە سووریا لە ئارادا نیە .
-
پێشنیاری ئێران بۆ بەڕێ کردنی لێژنەی نێودەوڵەتیی بێ لایەنی پەیجۆڕی راستی بۆ سووریا
نیسان 14, 2017 05:51نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ناوەندی قەدەغەی چەکی شیمیایی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری پێکهاتنی لێژنەیەکەی پەیجۆڕی ڕاستی نێودەوڵەتیی بێ لایەن بوو بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی تۆکمە و تەواو و مەیدانی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەمدواییە لە سووریا و چۆنیەتی گەیشتنی چەکی شیمیایی بە خاکی ئەم وڵاتە ئەنجام بدات.
-
لاورۆڤ : هەرچەشنە بارگرژی نانەوەیەک بۆ دەوڵەتی سووریا ئاکامەکەی داکۆکی کردنە لە تیرۆریستەکان
نیسان 13, 2017 05:30"سێرگئی لاورۆڤ"ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ چوارشەم لەمیانەی پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "رێکس تیلەرسون"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە مۆسکۆ وتی : هەرچەشنە هەوڵدانێک لەپێناو لاوازکردنی دەوڵەتی سووریا تەنیا یارمەتی دەدات بە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی جێگیر لەو وڵاتە .