تشرینی دووه‌م 08, 2018 08:50 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: گەلی ئێران بەردەوام ھەڕەشەی دوژمنی کردووە بە ھەل

جێگری سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: گەلی ئێران بە دەستەڵات و توانایی خۆی لە ناوچەکەدا ھەتاکو ئێستا ھەڕەشەکانی دوژمنی کردووە بە ھەل.

سەرداری سەرتیپ حسەین سەلامی شەوی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا، وتیشی: خۆڕاگریی و کۆڵنەدانی گەلی ئێران لە بەرامبەر ھەڕەشەو گوڕەشەکاندا تەواوی گوشارو ھەڕەشەکانی دوژمن دەکات بە ھەل و دەرفەتێکی جوان بۆ گەلی ئێران.

جێگری سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە: بە لوتفی ئیلاھی ھەتاکو ئێستا ھەلی باش بۆ بەھێزکرانی توانایی بەرەڤانی، سیاسی ، دەستڕۆییشتوویی ناوچەیی و گەشەی زانستی و سەربەخۆیی ئابووریی وڵات ڕەخساوە.

سەرداری سەرتیپ حسەین سەلامی وتیشی: لە داھاتوویەکی نزیک دا پەڕینەوە لە تەواوی گرفتە ئابووری و سیاسییەکانی ئێرانی دەستەڵاتدارو بەزینی زیاتری دوژمنان دەر دەکەوێت.

جێگری سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ڕەوشتی ئێستا بە قازانجی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو ھیچ نیگەرانیەک لە ئارادا نییە.

خولی دووھەمی بایکۆتەکانی ئەمریکا کە کەرتی نەوت و بانکی و ئاڵ و وێری بازرگانیی ئێرانی کردووەتە ئامانج، ڕۆژی پێنجەمی نوامبەر چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە. بایکۆتگەلێک کە ڕاستەوخۆ سێرەی بۆ گەلی ئێران گرتووەو لەگەڵ ھیچ نەریتێکی ئاکاری و نێونەتەوەیی دا یەک ناگرێتەوە.

ھەنگاوەکانی واواەتر لە یاساو سەرزەوین و یەک لایەنەی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دەربڕی ئەوەیە کە ناوبراو بە پێچەوانەی ڕەوتی جیھانی دەجوڵێتەوە. بنەمای جوڵانەوەکانی ترەمپ سەرەڕۆیانەیەو دیارە بەردەوام کرانیشی مەترسییەکە بۆ تەواوی جیھان.

 

 

سەرپەیڤ