تشرینی یه‌که‌م 02, 2018 16:52 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی سووریا پەلاماری موشەکی ئەم دواییەی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی بۆسەر ناوچەی" ئەلبو کەمالی" لە پێناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر " وەلید موعلیم" وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا ڕۆژی سێشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە هاوکاریەکانی ئێران وسووریا بەگشتیی یاسایی ولە چوارچێوەی دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی دەمیشق ئەنجام دەبێت وتی: ئازاد کرانی ئەدلیب ، گردوپەڕی حەڵەب وهەروەها " مەنبیج؛" وڕۆژهەڵاتی" فورات" دوایین وەرز لە شەڕ لە سووریایە. دوابەدوای جەنایەتی تیرۆریستی ٢٢ سیپتەمبەری ئەهواز لەباشووری ڕۆژئاوای ئێران کە بووە هۆی شەهید بوونی ٢٥کەس وبریندار بوونی ٦٩کەس لە خەڵکی بی دێفاحی ئێران ، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بەیانی ڕۆژی دوشەممە بە چەند موشەکی بالستیکی زەوی بۆ زەوی وچەند فڕٶکەی بێ سەرنشین لە رٶژئاوای ئێڕان ، بنکەی سەرکردەکانی تیرۆریستەکان لە ڕٶژهەڵاتی فوراتی سووریایان دایە بەر پەلامار. وەزیری دەرەوەی سووریا هەروەها دەسدرێژی ئەم دواییەی فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆسەر لازقیەی بە درێژخایەنترین قەیران لە سووریا وبەدی هێنانی هەل و دەرفەت بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ سەرکەوتنی هێزە خۆڕاگرەکان ڕاگەیاند . میدیاکانی سووریا دوشەممە هەژدەی سیپتەمبەر لە پەلاماری موشەکی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسراییلی بۆسەر شاری لازقیە ؛لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەواڵیان دا.

سەرپەیڤ