بەشار ئەسەد : ئەردۆغان بۆ کوشتاری شارومەندانی ئاسایی تێڕوڕیستانی داعشی دەنێرنە وڵاتانی دیکە
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە بە دانەوەی داعشیەکان لە لایەن تورکیاوە بۆ وڵاتانی ئوروپایی ڕایگەیاند : ئەردۆغان بۆ کوشتاری شاروومەندانی ئاسایی تڕوڕیستانی داعشی دەنێرنەوە بۆ وڵاتانی دیکە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە بە شەڕی سووریا ڕایگەیاند : ئەوە شەڕی من نیە شەڕی سووریاییەکان دژی تڕۆ ڕیزمە . کاتێ کە کۆتایی بە تڕۆڕیزم بێنین سەرکەوتن وەدەس دێنین . تڕوڕیستان هێشتا لە ناوچە باکووریەکان ئامادەن پرسێک کە زۆر مەترسیدارە لاگریەکان لەو تڕوڕیزمانە هەروا درێژەی هەیە . ناوبراو لە درێژەی وتەکانی خۆِدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە ڕۆڵی تورکیا لە قەیرانی سووریا ڕایگەیاند : ئەردۆغان بە هێنانە ئارای گەڵاڵەی ناردنەوەی تڕوڕیستانی داعشی بۆ وڵاتانی ئوروپا لە هەوڵدان بۆ گۆشار خستنە سەر ئورووپان .یاسا و مافگەلێک لەو پەیوەندیەدا هەیە . بۆ گەڕاندنەوەی تڕوڕیست یان تاوانکار بۆ وڵاتی خۆی یەکەمین بابەت ڕێککەوتنی دوو لایەنە . بەڵام ئەگەر تڕوڕیستێک بۆ کوشتاری شاروومەندانی ئاسایی ئازاد بکرێت یان بگەڕێننەوە بۆ وڵاتاێکی دیکە ئەوە بێ ئیخلاقی تەواوە .