ئادار 23, 2020 16:45 Asia/Tehran
  • تۆمارکرانی یەکەم وێنەی تووشبوون بەکۆرۆناڤایرۆس لە سووریا

وەزارەتی تەندروستیی سووریا ڕایگەیاند، یەکەم وێنەی تووشبوون بە کۆرۆناڤایرۆس لەو وڵاتە تۆمار کرا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر، وەزارەتی تەندروستیی سوریا ڕایگەیاند کە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆناڤایرۆس لەو وڵاتە تۆمار کراوە.

بەرلەوە، "نزار یازجی" وەزیری تەندروستیی سوریا رایگەیاندبوو، ئەو وڵاتە هەروا درێژە دەدا بەگرتنەبەری هەوڵی پێشگرانەو بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەرچەشنە تووشبوونێک بەکۆرۆنا ڤایرۆس لە سوریا.

ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاندبوو کە ئەنجامی هەموو تاقیکارییەکان لە سەنتەرە پزشکییەکانی سوریا واپێشان ئەدا کە تائێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆناڤایرۆس لەو وڵاتە تۆمار نەکراوە.

یازجی پێیداگرتبوو، وەزارەتی تەندروستی هەوڵیەتی ئاستی ئامادەیی لە شوێنە جۆربەجۆرەکان بەرزبکاتەوە لەئاراستەی کەرەنتینەی ئەو شارومەندانەی لە وڵاتانی دیکەوە دەگەڕێنەوە سوریا.