بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) داوای لە فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژاوا، بەیتولموقەدەس و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ی کرد لە ئەمڕۆوە و لە بەجێهێنانی نوێژی هەینیەوە تا ڕۆژی دوشەممە لە ئاراستەی بەرگریکردن لە مزگەوتی ئەقسا و تووشی شکست کردنی پیلانی دوژمنی زایۆنی و شارۆچکەنشینانی تووندڕەو بە شیوەیەکی بەربڵاو بێن بۆ ئەم مزگەوتە.
ئەمانی پێتەختی ئۆردۆن دیسانیش خۆپیشاندانی بەسۆز و خرۆشی جەماوەری بە خۆوە بینی بۆ شەرمەزارکردنی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و پشتیوانی لە خۆڕاگریی فەلەستین.
ئیدارەی ئەوقافی ئیسلامیی قودسی داگیرکراو ڕایگەیاند؛ سی هەزار نوێژخوێن ئەمڕۆ هەینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینییان بەجێهێناوە.
خەڵکی جیهان هەموو ساڵێک بە کۆبوونەوەی پڕ شکۆی خۆیان لە ڕۆزی جیهانیی قودس و ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە گەلی فەلەستین ئەو پەیامە دەگەیەنن بە زایۆنیزمی نێودەوڵەتی و ئیستکباری جیهانی کە فەلەستین وڵاتێکی داگیرکراوە و قودسیش پارچەیەکی هەتاهەتایی فەلەستینە و ئیسرائیل لە ئاکام دا ناچار دەبێت لەو شارە پیرۆزە پاشەکشە بکات و کۆتایی بێنێ بە داگیرکردنی فەلەستین.
ڕۆژی جیهانی قودس ڕۆژی بەرەڤانی کردن لە ئارمانجی فەلەستینە.
لە ساڵی ١٩٨٠ی زایینی ئیمام خومەینی(رە) دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ڕاگەیاند.ناودێر کردنی دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز وەکو ڕۆژی قودس، لەگەڵ پاڵپشتیی ئوممەتی ئیسلامی دا ڕووبەڕوو بووەوەو جیا لە ئێران لە ٨٠ وڵاتی جیھان ڕێپێوان و گردبوونەوەی ڕۆژی قودس بەڕێوە دەچێت.
پۆلیسی ڕژیمی زایۆنیستی لە درێژەی پیلانگێڕی و دڕندەکاریەکانی چەند ڕێگەیەکی بەرەو مزگەوتی ئەقسای بەئامانجی بەرگرتن لە چوونی نوێژخوێنەکان بەهۆی جێگیرکردنی لەمپەرگه لی وەک قەفەس داخستن.
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێک دا پێداگری کرد کە شاری قودس بەشێکی جیاهەڵنەگری خاکی فەلەستین و پێتەختەکەیەتی و سەرجەمی بەرینایی مزگەوتی ئەقسا بەتەواوی هەرتەنیا تەرخانە بۆ ڕازو نیازو عیبادەتی ئایینی خەڵکی موسوڵمان.
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لەبارەی هەرچەشنە بێ ڕێزیی کردن بە مزگەوتی ئەقسا لەلایەن چەکداران و شارۆچکەنشینانی زایۆنی لەمانگی ڕەمەزاندا، وشداریی دا.
مانگی سوری فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنی بەردەوام نەخۆشخانەی قودس لە گەڕەکی تەل ئەلهەوا هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای غەززە بوردومان دەکەن.