حەماس بانگەوازی کرد فەلەستینییەکان خۆیان بگەیەننە مزگەوتی ئەقسا
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) داوای لە فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژاوا، بەیتولموقەدەس و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ی کرد لە ئەمڕۆوە و لە بەجێهێنانی نوێژی هەینیەوە تا ڕۆژی دوشەممە لە ئاراستەی بەرگریکردن لە مزگەوتی ئەقسا و تووشی شکست کردنی پیلانی دوژمنی زایۆنی و شارۆچکەنشینانی تووندڕەو بە شیوەیەکی بەربڵاو بێن بۆ ئەم مزگەوتە.
بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە ئامانجی لەو بانگەوازە بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی زایۆنییە داگیرکراوەکان بۆ بێڕێزی کردن بە حەوش و حەساری مزگەوتی ئەقسا و بەڕێوەبردنی ڕێ و ڕەسمی قوربانی کردن لە نێو ئەم مزگەوتە لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوویە. بزوتنەوەی حەماس پێی داگرت: ئێمە ڕێز دەگرین لە گەلی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوا، ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی هەزار و نۆسەد و چل و هەشت بەرگریکاران و موعتەکیفانی نێو مزگەوتی ئەقسا لە بەیتولموقەدەس کەهەمیشە ئەوەیان سەلماندووە لە بەرەی پێشەوەی بەرگری لە قیبلە و سێهەم حەرەمی موسڵمانان و جەهاد و فیداکاریی ئەم خەباتگێڕانە بەرز ڕادەگرین.